/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لەڕێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی وڵاتی قەتەر کرد

2024-12-16
 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١٢/١٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی نیشتمانیی وڵاتی قەتەر لە هەولێر، کرد.
 
له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، بەڕێز جێگری سەرۆک پیرۆزبایی لە بەڕێز حوسێن بن عەلی الفضالە، کونسولی گشتیی و گەل و ووڵاتی قەتەر کرد، هیوای خواست پەیوەندییەکانی ووڵاتی قەتەر و هەرێمی کوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێ.
 

زیاتر بخوێنەوە