ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٤/١٢/١، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لەڕێوڕەسمی یادی سەد ساڵەی لەدایکبوونی چرای زانست و زانای گەورەی کورد، پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمیدا کرد، مەراسیمەکە لەهۆڵی شەهید سەعد عبداللە لە لایەن کۆڕبەندی هزری ئیسلامیی و رێکخراوی رۆشنبیری مستەفا زەڵمی، رێکخرابوو.
پڕۆفیسۆر دکتۆر مستەفا زەڵمی، کەسێکی ماندووی ڕێگای ئاینی ئیسلام و زانست و زانیاری بوو، خاوەنی چەندین کتێبی چاپکراوە لە بوارەکانی شەریعە و یاسادا، ئەو پەروەردەی حوجرە و خانەقا و مەدرەسەی مزگەوتەکانی لادێ و شار و شارۆچکەکانی کوردستان بوو، بە ئەزموون و تێگەیشتنەکانی خۆی وەرچەرخانێکی زانستی هێنایە ئاراوە بە تایبەت لە پەیوەندییەکانی نێوان یاسا و شەرعی ئیسلامیدا.