/   ی.ن.ک

سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە

2024-11-30
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرلین چاوی بە بەڕێز دکتۆر تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کەوت.
 
لەکۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەیبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرکەوتنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ دکتۆر لیندنەر و تیمەکەی باسکرد.
 
هەروەها جەختیان لە هاوبەشییە بازرگانییەکانی داهاتوو و رەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجانی کوردستان کردەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە