/   ی.ن.ک
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لەکونسوڵی ژاپۆن کرد
2024-11-21
ئهمڕۆ پێنجشەممە ٢١-١١-٢٠٢٤، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە شاری ھەولێر پێشوازیکرد لە ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و سەربازی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا بەتایبەتیش پرۆسەی سەرژمێری سەرتاسەری لەعێراق كە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەبەرنامە و پلانە كورتخایەن و درێژخایەنەكانی گەشەپێدانی مرۆیی و بەرچاو روونیەكی گەورە دەبێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەسەرجەم كەرت و بوارە جیاوازەكانی ژیان، هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ھیواشی خواست ئاستی پەیوەندیەكانی نێوان ھەرێم و ژاپۆن لە سێكتەرە جیاوازەكاندا پتەوتر بكرێت و پێشكەوتنی باشتر و زۆرتر بەخۆیەوە ببینێت.
دواتر ئاراکاوا میکیهیرۆ کونسوڵی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: وێڕای پیرۆزباییكردن لە گەلانی عێراق بەبۆنەی پرۆسەی سەرژمێری گشتی، هیواشی خواست ئەم هەنگاوە ببێتە بنەمایەك بۆ گەشەسەندن و پێشكەوتنی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەڕووی ئابوری و خزمەتگوزارییەوە، هاوكات تەئكیدی كردەوە كە تۆكیۆ خوازیاری سەقامگیری و ئاشتییە لەناوچەكە بەگشتی عێراق بەتایبەتی.