/   ی.ن.ک

ئاراس محەمەد ئاغا ژمارەیەک کەسایەتی و تێکۆشەری نەینەوا بەسەردەکاتەوە

2024-11-18
 
ئەمرۆ دوو شەمە١٨ی ١١ی ٢٠٢٤ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا بەھاوریەتی وەفدێکی مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر و کەسایەتی دیاری پارێزگای نەینەوای کرد
 
لەوانەش سەرەدانی (شێخ ئەحمەد حمود تاها ئەمیری عەشیرەتی جحیشی و شێخ مەهدی سالح ئاغا دوبەردانی وقەوال بهزاد )کرد
 
لە میانی سەردانەکاندا، ئاراس محەمەد ئاغا لە تەندروستی ئەو تێکۆشەرانەی پرسی و بەگرنگییەوە باسی خەبات و قوربانیدانیانی کرد و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بۆ دووپاتکردنەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە