/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەفەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتالیا کرد

2024-11-18
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١١/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێل جیانکارلۆ فامبرینی، فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز ‏جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
 
لە دیدارەکەدا بەڕێز جێگرى سەرۆک سوپاسی ئەرک و ماندووبونەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ جیانکارلۆ فامبرینی لە ماوەی ڕابردوودا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری داهاتوو بۆ خواست، هەروەها هاریكارییە سەربازییەکانی ئیتالیای لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تایبەت بە مەشق و ڕاهێنان بۆ پێشمەرگەی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەرز نرخاند.
 
لای خۆیەوە بەڕێز کۆڵۆنێڵ جیانکارلۆ فامبرینی، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ كار و ئەرکەکانیدا كرد، هەروەها دووپاتی لە بەردەوامیی پەیوەندیی و هەماهەنگی ووڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە