/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداری لەڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی پێگەیاندنی ئەفسەراندا کرد

2024-11-16
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٤/١١/١٦ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە یاوەری لەگەڵ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێم بەشداریان‌ لە ڕێوڕه‌سمی ده‌رچووانی خولی چواره‌می پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌راندا، له‌ كۆلێژی سه‌ربازیی قه‌ڵاچۆلاندا كرد. ‌
 
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بەڕێز شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی سه‌ربازیی و مه‌ده‌نی و خێزان و كه‌سوكاری ده‌رچووان بەڕێوەچوو.
 

زیاتر بخوێنەوە