ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٤/١١/١٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد، کە بەمەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
لە دیدارەکەدا، بهڕێز جێگری سەرۆک ئەرک و ماندووبوونەکانی بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆنی لە عێراقدا لە ماوەی ڕابردوودا بەرز نرخاند، هەروەها سوپاسی بەڕێزیانی کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوودا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز فوتۆشی ماتسومۆتۆ، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد، هەروەها جەختی لە پەرەپێدان و بەردەوامبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسیی و مرۆییەکانی ووڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.
سەرکەوتن و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پرۆسەیەکی دیوکراسیانە و کەشێکی ئارامدا، هەروەها گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکی نزیکدا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.