/   ی.ن.ک

سەرۆك بافڵ پەیامێك ئاڕاستەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا دەكات

2024-11-06
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەپەیامێكدا كەلە تۆڕی كۆمەڵایەتی X بڵاویكردووەتەوە دەڵێت:"هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەیوەندییەكی بەهێزیان هەیە كەڕەگ و ریشەی لەبەها هاوبەشەكانی پابەندبوون بەئاشتی و ئاسایشی جیهانییەوە سەرچاوەی گرتووە".
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەشڵێت"ئومێدەوارین پەیوەندییەكانمان پەرەپێبدەین و لەپێناو بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بەهێزتریان بكەین".

زیاتر بخوێنەوە