/   ی.ن.ک

یەکێتی پشتیوانی هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا دەکات بەبێ جیاوازی

2024-11-05
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە  ٥ی  ١١ی  ٢٠٢٤، ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ی نەینەوا، بەهاوڕێی لەگەڵ شێخ جەوهەر محی الدین ئاغا سەرۆك عەشیرەتی هەرکی و ژمارەیەك لە جێگرو کادرانی مەڵبەند سەردانی ( شێخ جومعە دوار ) سەرۆك قەبیلەی الساده البقارة لەپارێزگای نەینەوا کرد، لەلایەن شێخ جومعە سەرۆك قەبیلەکە و ژمارەیەك لە خزم و کەسوکاری پێشوازی کران. 
لەدیدارێکی دۆستانەدا بارودۆخی سیاسی عیراق بەگشتی و پارێزگای نەینەوا بەتایبەتی تاوتوێکرد، شێخ جەوهەر ئاغا هەرکی و هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی بەرێزیان و خزمانی سادەی البقارة-یان بەرزنرخاند لە چارەسەرکردنی کێشەوگرفتی هاووڵاتیان بەتایبەتی لە شاری نەینەوا، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندی و ھەماھەنگی زیاتری نێوانیان تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو.
هاوکات پشتگیری و پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ هەموو پێکهاتەکانی نەینەوا، سەرۆك قەبیلەکە و خزمانی دووپاتکردەوە بەبی جیاوازی.

زیاتر بخوێنەوە