لەپەیامێکدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە دکتۆر مەحمود مەشهەدانی کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
برای بەڕێزم دکتۆر مەحمود مەشهەدانی
بەناوی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پیرۆزبایتان لێدەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئێمە باوەڕمان وایە کە بەباشترین شێوە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن، چونکە دەزانین بوونی ئێوە رۆڵی گرنگی پەرلەمان کارا دەکات، بەمەبەستی تەواوکردنی ئەو بەرکەوتانەی لەکاتی پێکهێنانی ئەم حکومەتەدا لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت لەسەری رێککەوتین.
ئێمە هەموو پشتیوان و پاڵپشتییەکتان دەکەین تاکو رۆڵی گرنکی خۆتان بگێڕن.
رێزو سڵاومان قبوڵ بکەن و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان