/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە
2024-10-31
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٤/١٠/٣١، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە رودۆلف ریتشارد، جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی ناوچەکە، پەیوەندييهكانى فەرەنسا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان، بەڕێوەچوونی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی، تاوتوێ کران و جێگری کونسوڵی گشتیی فەرەنسا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لەگەلی کوردستان کرد.
لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەبرەودان بەپەیوەندییەکانی نێوان ووڵاتی فەرەنسا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها لێکتێگەیشتن و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان بە گرنگ زانی، لەپێناو خێرا پێکهێنان و دامەزراندنی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان.
هەورەها هەردوولا کۆک بوون لەسەرئەوەی کە حکومەتی نوێی داهاتوو کاری زیاتر بکات بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک و ئاوەدانکردنەوەو بەرەوپێشچوونی ناوچەکە بەشێوەیەکی گشتی، هەروەها لەسەر بنەمای دەستوور کۆتایی بهێنێت بەو کێشەو ئاڵۆزییانەی کە ساڵانێکە لە نێوان بەغداو هەولێردا هەیە.