PUK
COUNCIL
ماڵپەڕی فەرمیی ئەنجومەنی پاراستنی
بـەرژەوەنـدییــــە بــاڵاکـــــانی (ی.ن.ک)
سەرەکی
ی.ن.ک
پێناسە
پەیڕەوی ناوخۆ
ئەنجومەن
لێپرسراوی ئەنجومەن
ئەندامانی ئەنجومەن
کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەن
هەواڵ و راپۆرت
ی.ن.ک
هەواڵی ئەنجومەن
کوردستان
عێراق
جیهان
بیروڕا
فۆتۆ
  /   هەواڵی ئەنجومەن
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، پێشوازی لەسەرۆک بافڵ دەکات
2024-10-28
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی کرد و لەلایەن هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانییەوە پێشوازیلێکرا.
لەدیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگیی سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکانی یەکێتی کرایەوە تاوەکو هەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی بەرنامە نیشتمانییەکەی یەکێتی و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک بکەن.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی کرد بۆ سەرخستنی یەکێتی و ئاماژەی بەوەکرد، بە پێزانینەوە لە رۆڵی سەرکردە و تێکۆشەرانی یەکێتی دەڕوانین و هەوڵ و خەباتیان لەپێناو کوردستاندا بەرز دەنرخێنین. ئێمەش بەشوێنپێی ئەو تێکۆشەرانەشدا هەنگاودەنێین کە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال خزمەتی گەل و وڵاتیان کردووە.
سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر و ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی دووپاتکردەوە و رایگەیاند، بەهەمان رۆحییەتی کوردانە و یەکێتییانەوە درێژەپێدەری سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەبین، ئامانجمان بەدیهێنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر و هەرێمێکی بەهێزترە، بۆ ئەمەش بە ستراتیژێکی نوێوە هەنگاودەنێین و ئەو بەڵێنەی بە خوێنی شەهیدان و خەڵکی کوردستانمان داوە، دەیبەینەسەر.
لەبەرامبەردا هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سوپاسی رۆڵی گرنگی سەرۆکی یەکێتی کرد کە پەرۆشانە لەخەمی باشترکردنی ژیانی هاونیشتمانییان و راستکردنەوەی رێرەوی چەوتی حوکمڕانیدایە.
نوێترین سەردێڕەکان
شێخ جهعفهر شێخ مستەفا پێشوازی لەوەفدێکی هاوپەیمانان دەکات
لێپرسراوى ئهنجومهنى پاراستنى بهرژهوهندییه باڵاكان پیشوازى لهژمارهیهك ئهفسهرى باڵاى هێزهكانى 70 دهكات
لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی (ی. ن.ک) پێشوازی لەفەرماندەو ئەفسەرانی هێزەکانی پشتیوانیی دوو دەکات
شێخ جەعفەر: بەشداری سەرۆك بافڵ لە میونشن نیشانەی گرنگیی پێگەی یەكێتییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی بارودۆخی عیراق و هەرێمی کوردستانی گەیاندە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: فیرقەی دوو و فیرقە هاوشێوەکانی ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتووی پێشمەرگەی کوردستانە
زیاتر بخوێنەوە
جێگری سەرۆکی هەرێم بەشداریی لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا کرد
پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی گوندەکانی بالیسان و شێخ وەسان و دۆڵی خۆشناوەتیدا
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئێوارەخوانێکی بۆ نەخۆشخانەی هیوا رێکخست
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
ی.ن.ک
پێناسە
پەیڕەوی ناوخۆ
ئەنجومەن
لێپرسراوی ئەنجوومەن
ئەندامانی ئەنجومەن
کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەن
هەواڵ و راپۆرت
ی.ن.ک
هەواڵی ئەنجومەن
کوردستان
عێراق
جیهان
زیاتر
بیروڕا
فۆتۆ
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان