ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی كۆدەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە24-10-2024، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: "كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردن و ئەنجام و بابەتەكانی پەیوەستداری ئەو پرسەن".
كۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە1-9-2024، لە شاری هەولێر بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بەڕێوەچوو، كە تەوەری سەرەكی ئامادەكاریی بوو بۆ هەڵمەتی بانگەشەی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكەی 20/10 ی ئەمساڵ كە تێیدا یەكێتی سەرەڕای زیادكردنی دوو هێندەی دەنگەكانی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە.