/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەشداریی ئاهەنگ و شادییەکانی سەرکەوتنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکات

2024-10-20
هەڤاڵ شێخ جەعفەر بەشداریی ئاهەنگ و شادییەکانی خەڵک دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی لیستی 129ی یەکێتی
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 20_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) لە شەقامی سالم-ی شاری سلێمانی، بەشداریی ئاهەنگ و شادییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی لیستی 129ی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
 
لەو چوارچێوەیەدا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان، هاوڕێ لەگەل هەڤاڵ زیادی شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، تێکەڵ بەئاپۆرای جەماوەری کوردستان بوو کە هەردوولا بەگەرمیی پیرۆزبایی ئەو سەرکەوتنە گەورەیان لەیەکتر دەکرد و شادی و خۆشحاڵییان بەو بۆنەیەوە دەربڕی.
 

زیاتر بخوێنەوە