/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ژمارەیەک کۆمیتەی رێکخستنی سنووری سلێمانی بەسەرکردەوە

2024-10-19
ئەمڕۆ شەممە 19_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) هەریەک لە کۆمیتەکانی رێکخستنی پیرەمەگرون و بازیان و شێخ محێدین و کارێزە وشک و ئیبراهیم ئەحمەدی بەسەرکردەوە.
 
لە کۆی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لە کادرانی کۆمیتەکان کرد کە لەماوەی رابردوودا، ماندوونەناسانە ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێکردووەو هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرزنرخاندو هیوای خواست ئاکامی هەوڵ و تەقەلاکانی هەڤاڵانی یەکێتی و جەماوەری کوردستان، هاتنەئارای بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری ئەوتۆ بێت کە تێیدا کۆتایی بە ئازارو مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و ئەو قەیرانانە بێت کە ساڵانێکە بەهۆی ناکارامەیی حوکمڕانیی بەرۆکی دانیشتوانی هەرێم گرتووە.

 

زیاتر بخوێنەوە