/   ی.ن.ک

ژمارەیەک کادرو لایەنگری پارتی هاتنە نێو ریزەکانی یەکێتییەوە

2024-10-19
ئەمڕۆ شەممە 19_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) لە بارەگای مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، پێشوازیکرد لە بەڕێز ئەرسەلان عوزێری و ژمارەیەک لە کادرو ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەر بەبنەماڵەی حسێن دۆڵەسوری عوزێرین و بڕیاریانداوە لە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا درێژە بە خەبات بدەن.
 
لەکۆبوونەوەیەکدا کە هەڤاڵ زیادی شەهید جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی ئامادەیبوو، 
 هەڤاڵ شێخ جەعفەر، بەگەرمیی بەخێرهاتنی کردن بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی و رایگەیاند؛ ئێوە کۆمەڵێک کەسانی دڵسۆزو نیشتمانپەروەرن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگای هەموو تێکۆشەرانی کوردستانی تێدا دەبێتەوەو هەوڵی لێبراوانە دەدات بۆ بەدیهێنانێ داخوازیی و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە پێویستە هەمووان کاربکەین بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینەکانی.
 
لەبەرانبەردا، بەڕێز ئەرسەلان عوزێری بەناوی هەڤاڵەکانی و بنەماڵەکانیانەوە سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد کە لەلایەن هەڤاڵ شێخ جەعفەرو هەڤاڵانی دیکەوە لێیانکراوەو باسی لەوەکرد، بەخۆشحاڵییەوە هاتوونەتە نێو ریزەکانی یەکێتییەوەو بەوپەڕی توانای خۆیانەوە پشتیوانی لە سیاسەتەکانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی یەکێتی دەکەن.
 

زیاتر بخوێنەوە