/   ی.ن.ک

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ژمارەیەک کۆمیتەی رێکخستنی لەناوچەی شارەزوور بەسەرکردەوە

2024-10-17

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ عومەری حاجی ئەحمەد لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی شارەزوور، لەناوچەی شارەزوور هەریەک لە کۆمیتەکانی رێکخستی عەربەت و سەید سادق و سەنتەری سەید سادق-ی رێکخراوی ئازادی لاوانی بەسەرکردەوە.

لە کۆی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لە کادرانی کۆمیتەکان و رێکخراوی ئازادی لاوان کرد کە لەماوەی رابردوودا، ماندوونەناسانە ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێکردووەو هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرزنرخاندو هیوای خواست ئاکامی هەوڵ و تەقەلاکانی هەڤاڵانی یەکێتی و جەماوەری کوردستان، هاتنەئارای بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری ئەوتۆ بێت کە تێیدا کۆتایی بە ئازارو مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و ئەو قەیرانانە بێت کە ساڵانێکە بەهۆی ناکارامەیی حوکمڕانیی بەرۆکی دانیشتوانی هەرێم گرتووە.
 

زیاتر بخوێنەوە