ئەمڕۆ پێنجشەممە 17_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان.
لەدانیشتنێکدا کە عومەر جەبار ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان ئامادەیبوون، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، پێیڕاگەیاندن ئێوە توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردەوارین و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەوپەڕی چاوی رێزەوە لێتان دەڕوانێت و کار بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانتان دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد کە رابەری کۆچکردوو سەرۆک مام جەلال بایەخی زۆری بە کورتە باڵاکان دەداو هەمیشە لە خەمیاندابوو، لەئێستاشدا ئەوەی پێمان بکرێت بۆ خزمەتکردنتان درێغی ناکەین.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆمەڵەی کورتە باڵاکان، باسی لە بەشێک لەخەمەکانی ئەندامانی کۆمەڵەکردو ستایشی هەوڵەکانی یەکێتی و هەڤاڵ شێخ جەعفەر-ی کرد بۆ بەدەنگەوەهاتن و خزمەتکردنی کۆرتەباڵاکان.