ئەمڕۆ چوارشەممە 16_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) هەریەک لە کۆمیتەکانی رێکخستی راپەڕین و زەرگەتە و ئازادی و توی مەلیک و کوردسات و سەرچناری سەر بە مەڵبەندی رێکحستنی سلێمانی بەسەرکردەوە.
لە کۆی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوانەدا، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، دەستخۆشی لە کادرانی کۆمیتەکان کرد کە لەماوەی رابردوودا، ماندوونەناسانە ئەرکەکانی سەرشانیان جێبەجێکردووەو هەوڵ و ماندووبوونیانی بەرزنرخاندو هیوای خواست دەرەنجامی هەوڵ و تەقەلاکانی هەڤاڵانی یەکێتی و جەماوەری کوردستان، هاتنەکایەی بارودۆخێکی سیاسی و ئابووری ئەوتۆ بێت کە تێیدا کۆتایی بە مەینەتییەکانی کۆمەڵانی خەڵک و ئەو قەیرانانە بێت کە ساڵانێکە بەهۆی ناکارامەیی حوکمڕانی هەرێمەوە بەرۆکی دانیشتوانی هەرێم گرتووە.