/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەی بنەڕەتیی شەهید کەریم بازیانی

2024-10-16
ئەمڕۆ چوارشەممە 16_10_2024، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، بەشدارییکرد لەرێوڕەسمی قوتابخانەی بنەڕەتی شەهید کەریم بازیانی.

لەو رێوڕەسمەدا کە مامۆستا عومەر محەممەد ئەمین  و مامۆستا بەناز رەمەزان ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە مامۆستا سالار کرد کە ئەرکی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەی لەئەستۆ گرتووە.

هاوکات ستایشی خەبات و قوربانیدانی شەهید کەریم بازیانی و بنەماڵە تکۆشەرەکەیانی کرد کە لە خەباتی رزگاریخوازنەی گەلی کوردستان و بەتایبەتی لە شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا رۆڵی بەرچاو و جوامێرانەیان هەبووە.

جێی باسە قوتابخانەی شەهید کەریم بازیانی، پێشتر ناوی قوتابخانەی بنەڕەتی بازیان بووەو پاش نۆژەنکردنەوەی ناوەکەی گۆڕاوە بۆ قوتابخانەی شەهید کەریم بازیانی.
 

زیاتر بخوێنەوە