/   ی.ن.ک

بازنەی سەنگاوی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕانەوە ناو ریزەکانی یەکێتی

2024-10-15
رۆژی سێشەممە 15_10_2024، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی(ی.ن.ک) لەبارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە هەڵسوڕاو و کادرانی بازنەی ناحیەی سەنگاو-ی بزووتنەوەی گۆڕان.
 
لەدیدارێکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن بەئامادەبوونی ئاسۆی شێخ تەها بەگەرمیی بەخێرهاتنی کردن و پێیڕاگەیاندن، ئێوەو خانەوادەکانتان کۆمەڵێک تێکۆشەرن و فیداکاریی و قوربانیی زۆرتان داوەو خۆتان خاوەنی یەکێتی و بەشێکی زۆر لە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمانن و، حزب بەچاوی رێزو پێزانینەوە لە خەبات و ماندووبوونتان دەڕوانێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جێگای هەموو تێکۆشەرانی کوردستانی تێدا دەبێتەوەو کار دەکات بۆ فەراهەمکردنی خواست و بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵانی خەڵک، هەربۆیەش پێویستە هەمووان تێبکۆشین بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینەکانی، لەپێش هەمووشیانەوە راستکردنەوەی شێوازی حوکمڕانی هەڵەو پڕ لە کەموکورتی هەرێم و دابینکردنی ئازادییەکانی بۆ خەڵکی کوردستان، ئەوەش بەوەدەبێت لەرۆژی هەڵبژاردندا، خۆمان و کەسوکارو دەوروبەرمان رووو لەناوەندەکانی دەنگدان بکەین و دەنگ بدەین بە لیستی 129ی یەکێتی.
 
لەبەرانبەردا، هەڵسوڕاوانی پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان، پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ بەرنامەو ئەجیندای نیشتمانی و نەتەوەییانەی یەکێتی دووپاتکردەوە و رایانگەیاند، پێشتر لەبەر کۆمەڵێک هۆکار ریزەکانی یەکێتیمان جێهێشتووە کە ئێستا ئەو هۆکارانە نەماون و یەکێتی بووەتەوە بە تاکە ئومێدمان، هەر بۆیە شانازی بەیەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکەین و هەموو توانایەکمان بۆ سەرخستنی بەرنامەکەی و لیستی 129 دەخەینەگەڕ.
 

زیاتر بخوێنەوە