/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی تورکیا کۆبووەوە

2024-10-14
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١٠/١٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدان و بەردەوامیی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش کردەوە، هەروەها تیشکیان خستە سەر دوایین پێشهاتە سیاسیی و ئەمنیەکانی ناوچەکە بە گشتیی و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
 

زیاتر بخوێنەوە