/   ی.ن.ک

دەیان هەڵسوڕاو و لایەنگری بزووتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی بڕیاریانداوە پشتیوانی لە لیستی 129 بکەن 

2024-10-09


ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی تەشرینی یەکەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری سلێمانی سەردانی ماڵی هیدایەتی مام نوری باخان-ی کرد، کە خۆی و بنەماڵەکەی وخزمانی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەدیدارێکدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وێڕای بەخێرهێنانەوەی هیدایەتی مام نوری باخان بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی، جەختیکردەوە کە ئەوان و بنەماڵەکانیان مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و فیداکارییان هەیە لەنێو یەکێتیدا و ئێستاش وەکو ساڵانی رابردوو یەکێتی هەر حزبی خۆیانە و شانازی بەکەسانی خاوەن پێگەو کەسایەتی و دڵسۆزی وەک ئەوانەوە دەکات.
باسی لەوەشکرد یەکێتی لەئێستادا هەموو توانایەکی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ گۆڕینی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێم، بەو جۆرەی لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت و ژیان و گوزەرانیان بەرەو باشتر ببات.

لەبەرانبەردا، هیدایەتی مام نوری، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، تەئکیدی کردەوە کە یەکێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵک و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە تەنها یەکێتی بەشێوەیەکی جددی داکۆکی لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی 129  دەکەن و هەموو هەوڵێکیان دەخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە و تێڕوانینە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی یەکێتی.
 

زیاتر بخوێنەوە