/   ی.ن.ک

خـزمانی گوندەکانی چەمیاڵە و قزڵجە پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی 129 دووپات دەکەنەوە

2024-10-09

رۆژی سێشەممە 1ی تەشرینی یەکەم، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە ژمارەیەک لەخـزمانی گوندەکانی چەمیاڵە و قزڵجەی سنووری پێنجوێن و شارباژێڕ کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان حامید رەشید ئاغا و عومەر رەشید ئاغا و حاجی تۆفیق ئاغا و هێمن حامید ئاغا و دڵشاد عەبدوڵا ئاغا و کامیار بکر ئاغا.

لەدیدارێکدا کە هەڤاڵ جوتیار نوری ئامادەیبوو، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا تیشکی خستەسەر  خەبات و فیداکاریی خەڵکی هەردوو گوندی چەمیاڵە و قزڵجە کە قوربانی زۆریان پێشکەش بە خاک و نیشتمان کردووە و مەینەتی و ناڕەحەتی زۆریان چەشتووە.

هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، بەئامادەبووانی راگەیاند: هەمیشە یەکێتی شانازی بە جوامێری ئێوەو بنەماڵەکانتان و خەڵکی ناوچەکەتانەوە دەکات و لەئێستا و ئایندەشدا پشتوپەناتان دەبێت.

لەبەرانبەردا، خزمانی چەمیاڵە و قزڵجە سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەو برایانەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی-یان کردو پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ لیستی سەوزی ژمارە 129 و سیاسەتی راست و رەوان و نیشتمانیانەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دووپاتکردەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە