/   ی.ن.ک

سەدان هەڵسوڕاوو لایەنگری بزووتنەوەی گۆڕان لە دەڤەری راپەڕین بڕیاریانداوە پشتیوانی لە لیستی 129 بکەن 

2024-10-09


رۆژی دووشەممە 7ی تەشرینی یەکەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری رانیە سەردانی ماڵی قادر گوڵانی کرد، کە خۆی و بنەماڵەکەی وخزمانی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

لەدیدارێکدا، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، وێڕای بەخێرهێنانەوەی قادر گوڵانی بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی، رایگەیاند: ئێوە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و فیداکاریتان هەیە لەنێو یەکێتیدا کە حزبی خۆتانە و حزب شانازی بەکەسانی خاوەن پێگەو کەسایەتی وەک ئێوەمانانەوە دەکات.

لەبەرانبەردا، قادر گوڵانی، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەکەی هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، جەختیکردەوە کە یەکێتی بووەتەوە جێی ئومێدی خەڵک و هەمووان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە تاکە حزبە بتوانێت داکۆکی لە ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان بکات یەکێتییە، بۆیە بەتەواوی توانایانەوە پشتیوانی لە لیستی 129  دەکەن.

پاشان، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، لەشاری قەڵادزێ سەردانی ماڵی عەلی زودی هەڵشۆ ی کرد کە ماوەیەکە خۆی و سەدان بنەماڵەی هەڵشۆیی بڕیاریانداوە بگەڕێنەوە نێو ریزەکانی یەکێتی.

لەدانیشتنێکدا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە عەلی زودی و بنەماڵەکانیان گەڕاونەتەوە نێو حزبی خۆیان و بەدڵنیاییەوە رێز لەتێکۆشان و قوربانیدانیان دەگیرێت.

لەبەرانبەردا، عەلی زودی باسی لەوەکرد کە هەموو پشتیوانییەکی یەکێتی و لیستی 129  دەکەن و بڕوای تەواویان بەسیاسەتی نوێی سەرۆک و سەرکردایەتی یەکێتی هەیە، بەئاراستەی ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە هەرێمدا.

لەلایەکی ترەوەو هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، لە شاری قەڵادزێ لەلایەن هەڤاڵ مەحمود حاجی ئاغای پشدەرو خزمانی هێرۆ، کە هەر لەسەرەتای شۆڕشی نوێوە تائێستا بێ دابڕان بەتێکۆشان و قوربانیدان لە خزمەتی یەکێتیدان، بەگەرمیی پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنێکدا هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ جەعفەر سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی بنەماڵەی مەحمود ئاغای کرد کە هەمیشە و بێ ماندووبوون پشتوپەنای شۆڕشی نوێ و یەکێتی بوون و لەو پێناوەدا قوربانی زۆریان بەخشیووە.

لەبەرانبەردا، مەحمود ئاغای پشدەر، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نیشتمانیانەی بنەماڵەکەیان و خزمانی هێرۆ کردەوە لەسەر درێژەدان بەرێبازی سەرۆک مام جەلال و کارکردن بۆ سەرخستنی لیستی 129.
 

زیاتر بخوێنەوە