/   کوردستان

جێگری سه‌رۆک ماڵئاوایی لە کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی کرد

2024-09-15

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٤/٩/١١، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی ماڵئاوایی لێ کردن، پێشوازیی لە بەڕێز کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی، فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، کرد.
لە دیدارەکەدا، به‌ڕێز جێگری سەرۆک ستایشی کارەکانی بەڕێز کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی کرد لە ماوەی ڕابردوودا، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست، دواتر بە بایەخەوە لە ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، دوا.
لای خۆیەوە بەڕێز کۆلۆنێل لارس پێرسیکۆڤیسکی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و دووپاتی کردەوە کە هێزەکانیان لە پاڵپشتی و هاریکارییە سەربازییەکانیان بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبن، لەپێناو بەرقەراربوونی ئارامیی و بەهێزیی هەرێمی کوردستاندا.

زیاتر بخوێنەوە