/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: هەڵبژاردن ئامرازێکی گرنگی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە

2024-07-31

ئێوارەی دوێنێ، 26ی تەمموز، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە شاری چەمچەماڵ چاویکەوت بە هەڤاڵان مەحمود سەنگاوی و حامی حاجی غالی و رەمەزان دێکۆنی و ژمارەیەک لە کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەکە و تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی سەربازیی.
لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشهاتەکانی پەیوەست بە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و بارودۆخی هەرێمی کۆردستان بەگشتی کرا و لەبارەیەوە تەئکید لە بایەخی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف کرایەوە.

هاوکات جەخت لەسەر پێویستی بەشداریی بەرچاوی کۆمەڵانی خەڵک لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرایەوە کە ئامرازێکی گرنگی گۆڕانکاریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە و دەکرێت دەرەنجامەکانی ببنەهۆی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و پرۆسەکانی ئاوەدانی.

گرنگی پاراستنی یەکڕیزی میللەتەکەمان و سەقامگیریی و ئارامی وڵات و داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی لەسەر ئاستی عیراق، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە