/   هەواڵی ئەنجومەن
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا دەکات
2024-07-31
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/٧/٢٣ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی بۆ به‌کۆتاییهاتنی ئه‌رکه‌که‌ی، پێشوازیکرد یاکۆ بیرێندس، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هه‌رێمی کوردستان.
لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی هەرێم ئەرک و کارەکانی کونسوڵی گشتیی هۆڵەندای لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، بەتایبەتی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێیدا بۆ خواست، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هۆڵەندای لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا کرد.
لەبەرانبەردا کونسولی گشتیی هۆڵەندا، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌رکه‌که‌ی كرد و جه‌ختی له بەردەوامیی پەیوەندی و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.