ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی نیسان، هه‌ڤاڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستانی کرد‌و لەلایەن لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و ماردین عەبدولکەریم بەڕێوەبەری رادیۆ و ژمارەیەک لە کادرانی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
لەدیدارێکدا، لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی لە ماردین عەبدولکەریم کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان.
هەر لەو دیدارەدا ئاماژە بە ڕۆڵ و سەنگی گرنگ و کاریگەری رادیۆ کرا، لە قۆناغە جیاجیاکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان و رۆژانی راپەڕینە مەزنەکەی بەهاری 1991 و سەردەمی دوای راپەڕین و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم کە هەمیشە نەخشی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی زانیاری راست و دروست و دروستکردنی رای گشتی بەئاراستەی بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان. هاوکات لێپرسراوی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان، ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ هەر پاڵپشتی و پشتیوانییەک.