/   ی.ن.ک
سەرۆکی یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا کۆبووەوە
2024-07-05
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ جەنەراڵ جۆول ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عیراق و سووریا کۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا دۆخی ئەمنی و مەترسییەكانی تیرۆر لە عیراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە، عیراق و هاوپەیمانان كرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامیی هەماهەنگییەكان كرد وەك فاكتەرێكی سەرەكیی پاراستنی ئارامیی ناوچەكە و رایگەیاند، دۆخی ناوچەكە وادەخوازێت پەیوەندییەكان لەچوارچێوەی یاسا و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان بەردەوامبن و هەمووان پێكەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكانی هاوكار و هەماهەنگبن.