قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئەمڕۆ یەکشەمە ( ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤) لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ چەمچەماڵ بە یاوەری هەر یەکە لە وەزیری کارەبا و وەزیری پلاندانان و بریکاری وزیری سامانە سروشتییەکان، وێستگەی کارەبای مۆبایلی چەرمووی132/11KV کردەوە.
پڕۆژەکە بە گوژمەی زیاتر لە ملیاردێک و ٦٠٠ ملیۆن دینار جێبەجێکراوە و تا رادەیەکی زۆر کێشەی ئۆڤەرلۆد لە سنوورەکە چارەسەر دەکات.
دواتر جێگری سەرۆک وەزیران نووسینگەی ژمارە ٥ی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی سلێمانی – چەمچەماڵی کردەوە، کە هەر هاوڵاتییەک لە ماوەی دوو کاتژمێردا مامەڵەکانی جێبەجێ دەکرێت و دەبێتە خاوەنی پاسپۆرتی خۆی.