/   هەواڵی ئەنجومەن

بەهاوکاریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئێوارەخوانێک بۆ 100 ژینگەپارێز رێکخرا

2024-06-12

ئێوارەی دوێنێ 9ی  حوزەیران، لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی تایبەت بە هەفتەی رۆژی جیهانی ژینگەدا، کۆمەڵەی کورستانێکی سەوز، بەهاوکاریی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان،  ئێوارە خوانێک بۆ 100 ژینگەپارێزی سنووری پارێزگای سلێمانی رێکخرا، وەکو رێزێک بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ئەو ژینگەپارێزانە لەپاک راگرتن و جوانترکردنی سیمای شاری سلێمانی.
ئێوارەخوانەکە، بەئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی باڵا و سەرپەرشتیاری ناوەندی هەڵەبجە و کارمەندان و ستافی ناوەندی سلێمانی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز لە ئۆفیسی سەرەکی کۆمەڵەکە لە سلێمانی رێکخرا و بووەمایەی خۆشحاڵیی ژینگەپارێزەکان>
 

زیاتر بخوێنەوە