/   هەواڵی ئەنجومەن
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیی لە عومەر فەتاح دەکات
2024-06-05
ئەمڕۆ سێشەممە 4ی حوزەیران، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە هەڤاڵ عومەر فەتاح.
لەدیدارێکدا کە دلێری سەید مەجید ئامادەی بوو، عومەر فەتاح پیرۆزبایی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، دواتر هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عیراق و ناوچەکە کرد و تەئکیدیان لەسەر بایەخی پاراستن و گەشەپێدانی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کردەوە لەپێناو بەدەستهێنانی تەواوی ئیستحقاقە نیشتمانی و نەتەوەییەکان کە لەو رێگەیەدا کۆمەڵانی خەڵک قوربانی زۆریان داوە.
لەتەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەدا، ئاماژە بە هەوڵ و کۆششە بەردەوامەکانی یەکێتی کرا، کە بۆ مسۆگەرکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بە مووچەخۆران و هەموو خەڵکی کوردستان دەیدات و تا بەدیهێنانی سەرجەم ئەو مافانە هەوڵەکان درێژەیان دەبێت.