/   ی.ن.ک
بافڵ جەلال تاڵەبانی : ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوەو تیرۆر بنبڕ بکەین
2024-05-22
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک کویگلی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەندامی لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە کۆبووەوە. دۆستی دێرینی كورد و ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكی كە ساڵی ٢٠٠٨ بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و رەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە.
دۆخی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، ناکۆکی و ململانێکان خزمەت بە هیچ لایەک ناکات و دەبێت هەموو هەنگاوەکان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت.
لەبارەی مەترسییەکانی تیرۆرەوە سەرۆك بافڵ رایگەیاند، بەردەوامیی هاریکارییەکان فاکتەری سەرەکیی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەن، ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و تیرۆر بنبڕ بکەین.
وتیشی، سەرکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان زۆر گرنگە و پێشوازیی لێدەکەین.