/   هەواڵی ئەنجومەن
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان دەکاتەوە
2024-05-22
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی ئایار، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە خاتوو بڵێسە جەبار فرمان لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران و ژمارەیەک لە کادرانی مەکتەب.
لەدیدارێکدا باس لە خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان کرا لەپێناوی ئازادیدا کە لەو رێگا پڕ شکۆیەدا هەزاران رۆڵەی بەئەمەکی ئەم وڵاتە گیانیان بەخشیووە، کە پشکی شێری ئەو قوربانیدانە بەر تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەوتووە، لەو سۆنگەیەشەوە لێپرسراوی ئەنجومەن پاڵپشتی خۆی و ئەنجومەنی بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانیان دووپاتکردەوە.
هاوکات، بەئاماژەدان بەپێویستی خزمەتکردنی هەرچی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان، لێپرسراوی ئەنجومەن پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران دەربڕی.