/   ی.ن.ک

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاراستەی عەلی خامەنەیی دەكات

2024-05-22
بە دڵتەنگیی و خەمێکی قووڵەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابی عەلی خامەنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، گەل و سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی دۆست دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و خوالێخۆشبوو حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه و یاوەرانی.

لەم ساتە سەختەدا دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە و هاوبەشی خەمیانین کە دڵنیام بەسەر ئەم کارەساتەشدا زاڵدەبن.

لەخوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبووان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.

إنا لله وإنا الیه راجعون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 

زیاتر بخوێنەوە